نوچە: کیودۆ
ئاژانسی هەواڵی کیودۆ ڕایگەیاند, بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، دۆخی نائاسایی پەیوەست بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە درێژ کرایەوە.
لەم بارەوە، ئابە شینزۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند: دۆخی نائاسایی تا کۆتایی مانگی مەی درێژ دەکرێتەوە.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وڵاتی ژاپۆن دەگرێتەوە و دواتریش بڕیاری نوێ لەم بارەوە دەدرێت.
پێشتر بڕیار وابوو، کە دۆخئ نائاسایی لەم وڵاتە هەڵبگیرێت.