نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ شاندی دانوستانکاری حكومەتی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا.
دوای سێ رۆژ مانەوە و ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم، ١-٥-٢٠٢٠ لە بەغداوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتیش لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو”سەرباری ئەوەی كۆبوونەوەكان لە کاتێکی ئاڵۆزی پڕکێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئەرێنی بوون”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، ڕایگەیاند: بڕیار وایە سبەنێی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواو کردنی گفتوگۆکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی عێراق.
گوتەبێژەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەڵێت “ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی بودجە و نەوت”.