نوچە
سەرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه، كه ره‌زامه‌ندی نیشانبدات بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان.
بەگوێرەی بڵاوكردنەوەی نوسراوێكی پەرلەمان، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامی نوسراوێكی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان نوسیویه‌تی: “ره‌زامه‌ند نیم به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر، به‌هۆی قسه‌كردنی له‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان و فه‌رمانبه‌ران”.
به‌پێی نوسراوێكی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و تیادا ئاماژه كراوه به نوسراوێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه هه‌ولێر، كه داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی كراوه دژی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر سه‌عید به پێی ماده‌ی 24ی بڕگه‌ی چواره‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
