ئۆپەراسیۆنی شێرەكانی بیابان دەستیپێكرد

0

نوچە

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی “شێرەكانی بیابان” بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش لە بیابانی ئەنبار دەستیپێكرد و تائێستاش سێ‌ سەركردەی رێكخراوەكە دەستگیركراون.

ئاژانسی هەواڵی عیراقییە بڵاویكردەوە، ئۆپارسیۆنەكە لە 7 میحوەرەوە لە بیابانی ئەنبار دەستیپێكردوە و فڕۆكە جەنگییەكانیش پاڵپشتی دەكەن، هەروەك تائێستا لە پرۆسەكەدا سێ‌ سەركردەی رێكخراوی داعش دەستگیركراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنییش بڵاویكردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە بە سەرپەرشتی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكانە و ناوچەكانی “وادی حوران، حسێنیات، عەكرە، H2 و وادی حەلكوم” تا دەگاتە سنورە نێودەوڵەتییەكان دەپشكنرێن.

رونیشكراوەتەوە، لە پرۆسەكەدا سەركردایەتی پرۆسەكانی ئەنبار و جزیرە و حەشدی شەعبی لە خۆرهەڵاتی ئەنبار و یەكەكانی حەشدی عەشایەری بەشداردەبن، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقیش پاڵپشتی ئاسمانییان بۆ دابین دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com