نوچە: ئاژانسەکان
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی پڕچه‌ككردنی ئێران درێژبكرێته‌وه، شتێك نامێنێت به‌ناوی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه.
له کۆتایی سالی ٢٠٢٠، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی پڕچه‌ككردنی ئێران كۆتایی دێت، بۆیە ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بباته‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی قەدەغەی ڕچەک کردنی ئێران.
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی پڕچه‌ككردنی ئێران هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت، به وڵاتانی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییان راگه‌یاندووه، تاران نه‌رمی نانوێنێت به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی پڕچه‌ككردنی و وه‌ڵامی ئێران له به‌رامبه‌ردا گونجاو و توند ده‌بێت و ئه‌وكات شتێك نامێنێت به‌ناوی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه.