نوچە-مهر
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەوڵەتی یاسا وردەکارییەکانی ناکۆکی و دژایەتیەکانی ئەم هاوپەیمانییە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەخاتەڕوو.
بە گوتەی سەرچاوەکە، دەوڵەتی یاسا نابێتە بەشێک لە پێکهاتەی سیاسی حکومەت، چونکە مستەفا کازمی ناتوانێ ئیدارەی وڵات بدات.
سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، کە دەوڵەتی یاسا خوازیاری پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێزە، کە ئەندامانی کەسانی شارەزا و لێهاتوو بن.
لە پەیوەندی لەگەل ناکۆکیەکانی نێوان دوو لایەن، سەرچاوەکە دەڵێت ”مستەفا کازمی ڕێککەوتنی خۆی و لایەنەکانی شیعەی بن پێ کردووە و کەسانی بێ توانای کاندید کردووە بۆ وەزارەتەکان”.
سەبارەت بە داواکانی کورد و سوننە، سەرچاوەکە دەڵێت، کازمی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی کورد و سوننە، یەک لە داواکانیانی قبووڵ کردووە، لە کاتیکدا پشتی لە ویست و داواکاری شیعەکان کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، لە ئێستادا بنبەستیک لە نێوان دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداو هەیە و کازمی ناتوانێ هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەنجام بدات و شکستی تێدا دێنێ.