پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بۆ متمانە دان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ساز دەکەین، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت “بڕیارە بگەڕێینەوە بەغدا”. 

رۆژی یەکشەممە ٣-٥-٢٠٢٠، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت “لەم هەفتەیەدا بۆ متمانەدان بە كابینەكەی كازمی، كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین، پێویستە ئەندامانی پەڕلەمان رۆژی دووشەممە لە بەغدا ئامادەبن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وادەی كۆبوونەوەكە دیاری دەكرێت “. 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە “ئامادەسازی كراوە بۆ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق بە گەشتی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە بگوازرێنەوە بۆ بەغدا”.       

لای خۆشیەوە، شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق بە نوچە-ی ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بگەڕێینەوە بەغدا، بەڵام دیار نییە چ ڕۆژێک کۆبوونەوەکە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com