نوچە-سومریە نیوز
دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-ی مەی، لە بەیانێکدا بە فەرمی ڕایگەیاند بەشداری پێکهاتەی کابینەی کازمی نابێت.
دەوڵەتی یاسا جەختیش دەکاتەوە، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە نین دەنگی متمانە بە کابینەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بدەن.
بە پێی بەیانی دەوڵەتی یاسا، لە میانی دانوستانەکان وا رێککەوتن، کە شەخسی کازمی بە یەکسانی هەڵسوکەوت لەگەڵ لایەنەکان بکات، بەڵام پابەندی بەلێنەکانی نەمایەوە.
دەوڵەتی یاسا هەروەها ڕایگەیاند، ئەوان ئامادە نین دەنگی متمانە بە کابینەی کازمی بدەن و بڕیاری کۆتایی لەم بارەوە لە ئەستۆی لایەنەکانی دیکەیە، کە ئایا دەنگی پێدەدەن یان نا.