لە یەک رۆژدا 10 هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

0

نوچە-ئاڕتی

ئاماری ڕۆژانەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە روسیا، سنووری ١٠ هەزار حاڵەتی تێپەڕ کرد.

بۆ یەکەمینجار لە روسیا و لە یەک ڕۆژدا، زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرسۆی کۆرۆنا تۆمار کرا.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٠ هەزار و ٦٣٣ حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

کۆی ئەو کەسانەی لە روسیا، کە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە،١٢٨٠ کەس بووە. تەنها لە ڕۆژی ڕابردووشدا ٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com