نوچە-سان
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-ی مەی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی سانی بەریتانی، وێڕای ئاماژەکردن بە دۆخی ناجێگیری تەندروستی خۆی لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاشکرای کرد، کە حکومەتی ئەم وڵایە خۆی بۆ مردنی ئەو ئامادە کردبوو.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هەروەها گوتوویەتی، کە کابینەی حکومەت سیناریۆیەکی بۆ مردنی ئامادە کردبوو.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراو و دەرکەوت، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بۆ ماوەی دە ڕۆژ کەرەنتینە کراو و دواتر ڕەوانەی نەخؤشخانەیەکی ئەم وڵاتە کراو و خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.
لە ماوەی کەرەنتینەبوونی، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، بە وەکالەت کاروباری سەرۆک وەزیرانی ڕادەپەڕاند.