هۆشیار زێباری: شیعەکان دەیانەوێت كورد بە شكستپێهێنانی کازمی خەتابار بكەن

0

نوچە

هۆشیار زێباری دەڵێت، شیعەكان لە پشكی خۆیان لە حكومەتەكەی كازمی ناڕازین و لەگەڵیدا ناكۆكن و دەیانەوێت كورد بە شكستپێهێنانی تێپەڕاندنی حكومەتی نوێ خەتابار بكەن، هاوکات بە گرنگی دەزانێت كورد پاڵپشتیی كازمی بكات.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشتریش وەزیری دەرەوە و دارایی عیراق بووە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی “ژماردنی پێچەوانە بۆ پێشكەشكردنی حكومەتەكەی بەڕێز مستەفا كازمی بۆ پەرلەمان دەستیپێكرد، لایەنە شیعەكان ناڕازین لە پشكیان لەو حكومەتە و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ناكۆكن”.

زێباری لەو بڕوایەدایە، کە “لایەنە شیعەكان دەیانەوێت كورد بە شكستپێهێنانی تێپەڕاندنی حكومەتی نوێ خەتابار بكەن، لە كاتێكدا كورد لە یەكەم رۆژەوە پاڵپشتیی كازمی كرد و نەرمی نواند بۆ سەرخستنی، بۆیە پێویستە پاڵپشتی هەوڵەكانی بكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، چونكە عێراق و هەرێمی كوردستان لە لێواری دۆزەخدان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com