بۆچوونی یەکێتی مامۆستایان لەسەر قوتابخانەی ئەلیکترۆنی

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەگشتی پڕۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی باشە، بەڵام ناتوانێت قەرەبووی ئەوە بکاتەوە مامۆستا لە ناو پۆل وانە بڵێتەوە.

لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە فەرمی پڕۆسەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەم پڕۆسەیە پرۆسەیەکی نا ئیلزامییە و قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشداری بکەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی رایگەیاند: هیچ کارێک ناتوانێت قەرەبووی ئەوە بکاتەوە مامۆستا راستەوخۆ لەگەڵ خوێندکار و قوتابی لە ناو پۆل وانەکانی بڵێتەوە خوێندکار و قوتابی بەشداری پێبکات، بەڵام ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی باشە و ئێمە پشتگیری لێدەکەین و ئەوەی لە تواناماندا هەبێت دەیکەین، بەڵام بەگشتی پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی باشە و پاڵپشتێکی باشە بۆ پڕۆسەی خوێندن.  

ئەحمەد گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ئەم پڕۆژەیە لەچەند روویەکەوە کۆمەڵێک کێشە و گرفتی هەیە، وەک نەبوونی لاپتۆپ و ئامێری زیرەکە بۆ هەموو قوتابیان بە هۆی خراپی داراییانەوە، کە ئەوە ئەرکی هەموو لایەکمانە خەمێکی لێبخۆین، دەشڵێت “تا ئێستا قوتابیان و مامۆستایان وەک پێویست لەم پڕۆژەیە تێنەگەیشتوون و زۆربەیان بێ ئاگان و زنیارییان لەسەری نییە، بۆیە پێویستە بۆ ناساندنی بە مامۆستا و قوتابیان حەملەیەکی باشتر بکرێت بۆئەوەی زیاتر ئاشنا بکرێن بەم پڕۆژەیە”. 

سەبارەت بە دەستپکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت “ئەوەی، کە ئێمە ئاگادارین تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی گڵۆپی سەوزی هەڵنەکردووە، کە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، چونکە ئەو کێشەیە ئاسان نییە و کێشەیەکی جیهانییە، پیشبینیشناکەین بەم نزیکانە دەرگای قوتابخانەکانی هەرێم بە رووی قوتابیان و خوێندکاران بکرێنەوە”.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی “وەک یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پڕۆژەیەکمان داوەتە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە حاڵەتێک ئەگەر باردۆخەکە باش بێت و دۆخەکە کۆنترۆڵبکرێت، دوای مانگی رەمەزان دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکرێتەوە باشە، ئەگەر دۆخەکەش کۆنترۆڵنەکرا تاوەکو ١-ی ٨ ئەوا ئەوکاتە دەستپێبکاتەوە و داوی ماوەیەکی کەم لە خوێندن دەست بە تاقیکردنەوەکان بکرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com