داعش لە چەندین ناوچەوە ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی عێراق

0

نوچە

داعش هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین و ١٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٢٠-٥-٢٠٢٠) دەیان چەکداری داعش، لە چەند بەرەیەکەوە هێرشییان کردە سەر ناوچەکانی، سامەرا، مکێشیفە، ئیسحاقی، جەزیرە سامەرا، جەلام، شارۆچکەی بەلەد، نەهر رەساسی، سور سناش و جەزیرە ئیسحاقی، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، بەگوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا ١٠ چەکداری حەشدی شەعبی و هۆزەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

نۆ لە کوژراوەکان، سەربە هۆزی ئال بوو عیسا بوون و یەکێکیشییان چەکداری گرووپی سەریا سەلام و خەڵکی بەسرە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com