نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، توشبوونی شەش کەسی دیکەی لە پارێزگای هەولێر بە کۆرۆنا راگەیاند کە پێنج پیاو و ئافرەتێکن.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، تووشبووەکان دانیشتووی گەڕەکەکانی برایەتی و 26ـی گوڵان و کۆمەڵگەی گەڵاڵەن لە قەزای سۆران، هەموویشیان بەرکەوتەی توشبووی پێشوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 387 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 327 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 5 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو ئافرەتێک، دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکەکانی برایەتی و ٢٦گولان و کۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
٢ ئایار ٢٠٢٠