نوچە
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له نوسراوێكدا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه گه‌شته ئاسمانییه‌كان رێكبخات، جگه له‌و گه‌شتانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و گواستنه‌وه رێگه‌یان پێده‌دات، ئه‌گه‌رنا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاركردنی كۆمپانیاكه راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه نوسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردووه، كه واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق، هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه رێكخستنی گه‌شته‌كان رابگه‌یه‌نێت، جگه له‌و گه‌شتانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، یان ناوخۆ رێگه‌پێدراون و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رێكخراون.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم هۆشداریش ده‌دات، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندنه‌بێت به‌و رێنماییانه‌وه، روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه و مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راده‌گیرێت و رێگه به گه‌شته‌كه‌شی نادرێت.