نوچە-ڕۆیتەرز
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دوایین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی دۆخی وڵاتانی جیهانی لە پەیوەندی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا بلاو دەکاتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی رێکخراوی تەندرستی جیهانی ئاماری توشبووان و قوربانیان بەم ڤایرۆسە بڵاو کراوەتەوە.
تەندروستی جیهان لەم بارەوە ڕایگەیاند: تاکو ئێستا سێ ملیۆن و ٤٠١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهانیدا تۆمار کراوە و تا ئەمڕۆ (شەممە ٢-ی مەی ٢٠٢٠، لەم ژمارەیە ٢٣٩ هەزار و ٦٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٩٩ توشبوویش چاک بوونەتەوە.
لە کۆی ٢ ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٨٠١ توشبوو، باری تەندروستی ٢٪ی توشبووان ناجێگیرە، کە ژمارەیان دەگاتە ٥١ هەزار و ٣٥٥ کەس.