نوچە-المعلومە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناردنی هێزێکی نوێی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات.
کەریم علیوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئیدارەی ئەمریکا بە ڕێگەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی، خەریکی ئامادەکردنی پلانێکی نوێیە، کە بەو پێیە واشنتۆن لە هاوینی ئەمساڵ هێزێکی ڕەوانەی عێراق دەکات.
بە گوتەی علیوی، ئەم بڕیارەی ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی هێزێکی نوێ لە عێراق، نادیدە گرتنی بڕیاری پەرلەمانی عێراقە بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان لەم وڵاتە.