شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌ڕایەوە

0

نوچە

پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی ئەمڕۆ (ھە‌ینی ١-ی مەی)، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون.

بڕیاریش دراوە ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌كردنی پێشنیارە‌كان بە ‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكوومەتی ناوەندی، بە ‌تایبە‌تی لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت.

حکومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی ۲٠۱۹، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی، کە لە لێگگەیشتنی رۆژی ١٢ كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com