نوچە: ئاژانسەکان
بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، چین رێگە بە کارناسنی ئەم رێکخراوە نادات لەبارەی چۆنیەتی دروست کردن و سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لێکۆڵنەوەکان بن.
بە گوتەی نوێنەری تەندروستی جیهانی، زانیاری تەواویان لەبەر دەستە، کە چین لێکؤلەوەیەک لەم بارەوە ئەنجام دەدات، بەڵام بانگهێشتی شارەزایان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییان نەکردووە، کە بەشداری ئەم پرۆسەیە بن.
ئەم بەرپرسە باڵایەی تەندروستی جیهانی دەشڵێت، گرینگە، کە ئەم رێکخراوە ئاگاداری وردەکارییەکانی چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە بن.
ئەم بەیانەی تەندروستی جیهانی دوای ئەوە دێ، کە سەرۆکی ئەمریکا لە لێدانیکدا جەختی کردەوە، کە چین ڕاستەوخۆ لە دروستکردنی ئەم ڤایرۆسە ڕۆڵی هەبووە.