نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن چینەوە دروست کراوە و دەوری هەبووە لە بڵاو کردنەوەی لە ئاستی جیهاندا.
دۆناڵد ترەمپ لەم بارەەوە گوتی: دڵنیام، کە ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگەیەک لە شاری وۆهان دروست کراوە.
لە وەڵامی پرسیارێک، کە ئایا بەڵگەتان بۆ ئەم قسەیە لە بەردەستە یان نا، سەرۆکی ئەمریکی دەڵێت ”بە دڵنیاییەوە، بەڵگە هەیە، بەڵام ناتوانم وردەکارییەکانی باس بکەم، چونکە رێگەم پێ نادرێت”.
سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری سزادانی چین کردووە.