عێراق داوای یارمەتی لە ئەمریکا دەکات

0

نوچە: بلومبێرگ

وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت، ئەم وڵاتە بە فەرمی داوای یارمەتی دارایی لە ئەمریکا کردووە.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-ی ئەپریل) جەعفەر عەلەوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داڕمانی دۆخی ئابوری ئەم وڵاتە، داوای یارمەتی داراییان لە ئەمریکا کردووە.

بە گوتەی عەلوەی، ئەمریکا بەڵێنی یارمەتی دارایی بە بەغدا داوە، ئەم یارمەتییەش دەکەوێتە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com