پەیامێك لە سەرۆك بارزانی-یەوە

0

نوچە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 4ـی 2020 خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و كۆچی دوایی كردووە.

وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵكی كوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەكەم لە ماڵەكانی خۆتان هەر كەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.

خودای مەزن پاداشی هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
30ـی 4ـی 2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com