نوچە: المعلومە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق لە وردەکاریەکانی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە.
گوتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، لەم بارەیەوە رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی، لە وردەکاری کۆی ئەو دۆسیانە، کە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆ و دانوستانیان لە سەر دەکرێ، ئاگادار دەکاتەوە.
ئەو کەیسانەی، کە لەسەر میزی دانوستانن، تەنها بابەتی ئەمنی لە خۆ ناگرن، بەڵکوو هەموو بوارەکانی پەیوەندی دیپلۆماسی دوو وڵات لە خۆ دەگرێت و هەروەها پرسە سیاسی و ئابورییەکانیش بەشێکن لەم دۆسایانە.