نوچە
کۆبوونەوەی شاندی حکومتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-٤-٢٠٢٠)، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ جاری دووەم لەگەڵ سامر غەزبان، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سامر غەزبان بەڕێوەچووە، “بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی عێراق داوای داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و شاندەکەی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیان رەتکردووەتەوە.