توشبوونی پێنج کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان توشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند، کە تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 49 ساڵاندایە. 

 لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ئەو تووشبووانە تۆمارکراون کە بەمشێوەیەن: 

– پیاوێکی تەمەن 49 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە گەڕەکی 26ـی گوڵانن لە قەزای سۆران

– پیاوێکی تەمەن 67 ساڵ لە شارۆچکەی سمیلان

– کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ لە تەلار سیتی لە شارۆچکەی کەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی هۆکاری تووشبوونی ئەو پێنج کەسە دەڵێت، “ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون”.  بە تۆمارکردنی ئەو تووشبووانە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە 372 کەس کە 325 کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

 رۆژی سێشەممە 10 تووشبووی کۆرۆنا لە دوو گەڕەکی سۆران تۆمارکران، بەو هۆیەوە دوێنێ چوارشەممە زیاتر لە 160 پشکنینی کۆرۆنا لەو گەڕەکانە کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com