نوچە
سه‌ركرده‌یەک له ره‌وتی سه‌در ئاشكرای كرده‌كات، چه‌ند هه‌وڵێك هه‌ن بۆ ده‌ربازكردنی سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعش له گرتووخانه‌كانى عیراقدا، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى جموجوڵه‌كانى رێكخراوه‌كه چەند ناوچەکەیەک.
حاكم زاملى، سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در، له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پێویستییان به 137 ساڵه بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى سزاى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ جێبه‌جێكردنى سزاى له سێداره‌دانى سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعش، چونكه دۆسێی زیندانییه‌كان گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆرى تێدایه، ئه‌ویش به‌هۆى گرێبه‌سته‌كانى دابینكردنى خۆراكه‌وه‌یه، كه سه‌رى گه‌وره‌ى له‌پشته‌وه‌یه.
باسى له‌وه‌شكردوه، بۆ هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی داعش بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار دراوه بۆ ده‌ربازكردنیان له كۆشكه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى له به‌سره. ده‌شڵێت “داعش چالاكییه‌كانى زیادی كردووه و چه‌ندین هه‌وڵى ده‌ربازكردنی به‌ندكراوان له گرتووخانه‌ى حوت روویداوه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتی سه‌در جەخت ده‌كاته‌وه، له ناوچه‌كانى حه‌ویجه و ئه‌نبار و دیاله و باشورى موسڵ جوڵه‌ى چه‌كدارانى داعش و رزگاركردنی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش ئه‌نجامده‌درێت و رێكخراوه‌كه‌ش خه‌ریكه په‌یكه‌ری خۆى رێكده‌خاته‌وه.