نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-٤-٢٠٢٠) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان جارێكی دیكە لە بەغدا كۆببنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ (چوارشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٠) شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق كۆبوونەوە.
بۆ گفتوگۆكردنی چهند پرسێكی پهیوهست به موچه و بودجه و وزه، شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتی کێشەی نەوت و بودجە کرا، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی رێوشوێنی چارەسەری
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان ئەمڕۆش هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندارەکانی هەردوولا بەردەوام بن.