نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئهمڕۆ چوارشهممه 29-4-2020 كۆبوونهوهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان بهڕێوهچو و تێیدا بڕیاردرا دانیشتنهكانی پهرلهمان لهمانگی داهاتوو دهستپێبكهنهوه، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی ڕایدەگەیەنێت “ئەولەویەت بەو پڕۆژەیاسایانە دەدرێت، کە پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، محێدین حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان بووە لەسەر دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ئایاری داهاتوودا، بڕیار دراو کۆبوونەوەکان دەستپێبکەنەوە و ڕەنگە ٣-٥-٢٠٢٠ پەرلەمان کۆببێتەوە.
محێدین حەسەن گوتیشی “لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئەوەکرا ئەولەویەت بدرێتە کام پڕۆژەیاسایە بۆئەوەی کاری لەسەر بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت “کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا هەیە، کە هەندێکیان حکومەت ڕەوانەی کردووە و هەندێکیان فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێشکەشیان کردووە، لەم کۆبوونەوەیە ڕێککەوتن کرا لەسەرئەوەی هەر پڕۆژەیاسایەک، گرنگ بێت و پەیوەندی بە بژێوی ژیانی هاوڵاتیانەوە هەبێت بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.