نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا مریشکی بەستوو هاوردەی هەرێمی کوردستان ناکرێت، تەنها پارچەکانی بەشیوەیەکی سنوردار هاوردە دەکرێت.
بڕێکی زۆری مریشك لە هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مده‌هێندرێت، بۆیە خاوەن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بەردەوام داوای راگرتنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستو بۆ هه‌رێم دەکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، سەبارەت بە هاوردەی مریشکی بەستوو، ڕایگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لەمانگی ١١-ی ساڵی ڕابردوو قەدەغە کراوە، ئێمەش وەک وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بەو بڕیارەوە پابەند بووین و تا ئێستا مریشکی بەستوو هاوردەی هەرێم نەکراوە”.
گوتەبێژی وەزاتی کشتوکاڵی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، تەنها ڕێگە بە پارچەکانی مریشک دراوە، کە هاوردە بکرێت، ئەویش بە شێوەیەکی سنوردار، لە دوو مانگی ڕابردوو، پارچەکانی مریش هاوردە نەکراوە و ئەگەر هاوردەش کرابێت زۆر بەکەمی هاوردەکراوە.
حوسێن حەمە کەریم جەختیشیکردەوە و گوتی “لیژنەی چاودێری ئابووری لە پارێزگاکان، کە نوێنەری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری کێڵگە پەلەوەرییەکانی تێدایە، بەڕاوێژ لەگەڵ یەکتر بڕیار دەدەن بەرهەمی ناوخۆ چەندە و چەند پێویستە هاوردە بکرێت، ئەگەر بەرهەمی ناوخۆ پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە رێگە بەهاوردەی پارچەکانیش نادرێت هاوردە بکرێت”.