بۆ تەوەری داعش، عێراق، کوردستان
سەرۆکایەتی هەرێم : بابەتەکامان وەرگرت جارێ وەڵاممان نییە
سەرۆکی پەڕلەمان: هیوادارین بەم جۆرە تەوەرانە زەمینەی زیاتری سیاسی و گفتوگۆ لەنێوان رۆشنبیران وناوەندی بڕیار لە کوردستاندا درووست ببێت، هەمیشە گرنگی بە بۆچوونی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان دەدەین
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بابەتەکانمان وەرگرت، بەڵام جارێ مەشغوڵین
پارتی هیچ کەس و دەزگایەکی نییە بابەتەکان وەربگرێت
بزوتنەوەی گۆڕان: تەوەرێكی گونجاوەو لەم کاتەدا، دەكرێت ڕاو بۆچونەكانیان بە هەند وەربگیرێن
کۆمەڵی ئیسلامی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ته‌وه‌ره له‌م كات و ساته‌دا، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه، گرنگییەکی زۆر دەدەین بەبۆچونی رۆشنبیران
نوچەنێت
داعش هێرشیکردە سەر چەند شارێکی عێراق و داگیریکرن، لەو شارانەدا هێزەکانی عێراق تێکشکان و نەیانتوانی لەبەردەم هێرشەکانی داعشدا هیچ بەرگرییەک بکەن، خەڵکێکی زۆری ئەو شارانە ئاوارەی کوردستان بوون.
ستافی ماڵپەڕی نوچەنێت وای دەبینن هێرشەکانی داعش تەنها بۆ سەر شارەکانی عیراق نییە، بەڵکو ئەو هێرشانە رەنگە لەداهاتوو پەلبکێشێت بۆ سنورەکانی کوردستانیش، بۆیە بەپێویستمان بینی، بگەڕێینەوە لای سیاسی و رۆشنبیرانی کوردستان، لەو بارەوە راو پێشنیارەکانیان وەربگرین و ئاراستەی لایەنە پەیوەنددارەکانی بکەین، وەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان و حزب و لایەنەسیاسییەکانی کوردستان.
ئێمە لەم تەوەرەدا هەوڵماندا، قسە لەسەر ئەو ئەگەرانە بکەین دوای هیرشی داعش بۆ سەرعیراق، بۆ کوردستان چاوەڕوانکراوە، پرسیارمان لەرۆشنبیران و سیاسییەکانی کوردستان کرد، کەدوای هێرشەکانی داعش و دروستبوونی زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر سنور لەگەڵ هێزێکی وەکو داعشدا، دەبێت کوردستان چی بکات؟ خۆی بۆ چ ئەگەرێک ئامادە بکات؟ سەرجەم بابەت و راو پێشنیارەکانی ئەوانمان، ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی کوردستان کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەرزترین دەسەڵات لەکوردستاندا، یەکێک لەو لایەنانە بوو کە سەرجەم بابەت و راکانی رۆشنبیران ئاراستەیان کرا، ئەوان جگە لەدەستخۆشی لەرۆشنبیران و دڵنیاکردنەوەمان لەوەی بابەتەکانیان پێگەشتووە، وەڵامێکی تایبەتیان نەبوو کە بۆ بڵاوکردنەوە بێ.
لەدوای ناردنی بابەتەکانی تەوەر بۆ سەرۆکایەتی پەڕلەمان، نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەوەڵامدا بۆ نوچەنێت، وتیان”دەستخۆشی کردنەوەی ئەم تەوەرەتان لێدەکەین، هیوادارین بەم جۆرە تەوەرانە زەمینەی زیاتری سیاسی و گفتوگۆ لەنێوان رۆشنبیران وناوەندی بڕیار لە کوردستاندا درووست بێت، لە دونیادا ئەمە نەرێتێکی باوی نێوان دەسەلات و دەستبژێرو چینە جیاوازەکانە” ئەوەشیان وت کە”بەهەنگاوێکی باشی دەزانین، بۆ لێکنزیکبوونەوەی نێوان ڕۆشنبیران ولایەنە سیاسی و دامودەزگاو بەرپرسەکان بۆ ئەوەی دەرفەت بڕەخسێت هەمومان پیکەوە لایەنە باشەکان باشتر بکەین و لایەنە خراپەکان کەمبکەینەوە یان بنەبڕیی بکەین”.
نوسینگەی سەرۆکی پەڕلەمان، دڵنیایی ئەوەشیاندا کە”سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەمیشە گرنگی بە بۆچوون وڕەخنەی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان وڕاگەیاندنکاران دەدات، ئەو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسانەی لەدەرەوەی ئۆرگانە حیزبییەکانەوە کار دەکەن یان ئەوانەی لەناو ئۆرگانە حیزبییەکاندان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار لەگەڵ رۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان کۆبووەتەوەو سەرنج و تێبینییەکانیانی بەهەند وەرگرتووە، لێرەشەوە سوپاسی هەمو ئەو ڕۆشنبیرو کەسایەتی و چالاکوانانە دەکەین کە سەرنج و پێشنیارەکانیان دەگەیەنننە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان”.
نوچەنێت زۆر هەوڵیدا کە بابەتەکانی تەوەر بگەیەنێتە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام هیچ دەزگایەکی ئەو حزبە بەردەست نەبوون، بۆ ئەوەی بابەتەکانیان پێ بدرێت و پێشنیاری رۆشنبرانیان پێ بگەیەنرێت.
بەهەمان شێوە سەرجەم بابەتەکان نێردرانە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام جگە لەدڵنیاکردنەوەمان لەوەی کە بابەتەکانی رۆشنبیران گەشتۆتە جێی مەبەست لەمەکتەبی سیاسی، وەڵامێکی دیاریکراویان نەبوو، ئەویش بەپاساوی ئەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، سەرقاڵە بەچەند پرسێکی ترەوەو لەکاتی پیویستدا وەڵام دەنێرنەوە.
لای خۆیانەوە بزوتنەوەی گۆڕان، بەڕێزەوە بابەت و راکانی ئەو رۆشنبیر‌و سیاسیانەیان وەرگرت کە لەتەوەری نوچەێت دا بەشداربوون.
ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی تەوەرەکەی نوچەنێتەوە دەڵێن”تەوەرێكی گونجاوەو لەم کاتەدا زۆرترین باس و خواس لەسەر ئەو بارودۆخەیە، كە لە عێراقدا دەگوزەرێت، لەسەر ئاستی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، بوەتە جێی گفتوگۆی دەزگا دراسی، میدیا نێوخۆی و دەرەكییەكان، بۆیە گفتوگۆی زیاتر و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا لەم بارەیەوە خزمەتی زیاتر بەو دۆسیەیە دەكات”.زیاتریش وتیان”بەشێك لەو سیاسی و ڕوشنبیر و نوسەرانە، دەكرێت ڕاو و بۆچونەكانیان بە هەند وەربگیرێن و گرنگییان پێ بردرێ و سودیان لێوەربگیرێت”.
ئەوەشیان راگەیاند کە”هەندێك لەو توێژینەوەو دراسانەی ژوری توێژینەوەی سیاسی ئەنجامی دەدات، سود لە بابەتە زانستی و گونجاوەكانی ڕۆژنامەو گۆڤارەكان وەردەگیرێت لە هەندێ لێکۆڵینەوەدا. هەروەها لە هەندێ بواری دەگمەندا ژوری توێژینەوە كەسانی ڕۆشنبیر و ئاكادیمی دەرەكی ڕادەستپێرێت، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوە”.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش یەکێک لەو لایەنانە بوو، کەبابەتەکانی تەوری نوچەنێتیان ئاراستە کرا، بۆردی لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیجی ئەو حزبە بەسوپاسەوە راکانی ئەو کەسانەیان وەرگرت کە بەشداری تەوەرەکە بوون.
محمد ئەحمەد ئیسماعیل، به‌رپرسی بۆردی لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیجی كۆمه‌لی ئیسلامی، بۆ نوچەنێت وتی”هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ته‌وه‌ره له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه له‌م كات و ساته‌دا، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن، بریتیه له‌ڕۆڵه گرنگه‌ی میدیا له‌پێناوی پێدانی به‌رچاو ڕۆشنی زیاتر بۆ سه‌ركرده‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ چۆنێتی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیار‌و مامه‌ڵه‌كرنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ بابه‌ت هه‌ستیاره‌كاندا”.وتیشی”به‌به‌شداری پێكردنی نوسه‌رو رۆشنبیران له‌م پرسه گرنگه، جێگه‌ی خۆیه‌تی، دەبێت هه‌موو چین و توێژه‌كان رۆڵی خۆیان ببینن هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی رۆڵ و پێگه‌ی، له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه نوسران و ڕۆشنبیران، ئه‌ركی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، له‌و ڕووه‌ی چۆن ده‌توانن به‌سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان ڕێ ڕۆشنیبكه‌ن بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره و ئاراسته‌كردنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، له‌لایه‌كی تریش ئه‌ركی سه‌رشانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان، كه‌به‌بایه‌خه‌وه بڕواننه ڕاو سه‌رنجی ڕۆشنبیران و جیگه‌ی بایه‌خیان بێت له‌پڕۆسه‌ی بڕیارداندا”.
دڵنیایی ئەوەشیدا کە ئەوان “وه‌كو ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، گرنگیه‌كی زۆر ده‌ده‌ین به بۆچون و سه‌رنجی رۆشنبیران، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك، به‌ته‌واوه‌تی پشت ده‌به‌ستین به خه‌ڵكی پرۆفیشیناڵ و ئه‌كادیمی، به‌بێگوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه سه‌ربه‌چ لایه‌نێكه، یان بۆچونی تایبه‌تی چۆنه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه تاچه‌ند پسپۆره له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا”.
بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە”له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئاستی گه‌شه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان به‌داخه‌وه نه‌گه‌شتۆته ئه‌وه پله‌یه‌ی بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیاره‌كانیان، توێژینه‌وه‌و بۆچونی رۆشنبیران بكه‌نه سه‌نته‌ر، به‌و واتایه‌ی پرۆسه‌ی بریاردان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌قۆناغه ته‌ندروسته‌كانیدا ناروات، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و گرفته‌ی كه بۆته كه‌م مه‌ودایی ئه‌و بریارانه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌رێت”.
بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکانی تەوەر کلیک بکە …..