نوچە-شەفەق نیوز
سەرچاوە سیاسییەکان باس لە وردەکاری ڕێککەوتنی شەوی ڕابرووی مستەفا کازمی لەگەڵ لایەنەکانی شیعەی عێراقی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرت و زانیاری میدیاکانی عێراق، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩-ی ئەپریل، بڵاو کراوەتەوە، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە مالی هادی عامری، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنەکانی شیعە کۆبۆتەوە.
کاظم الصیادی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە، کە چەند وەزارەتێک دراوە بە شیعەکان، کە بریتین لە: وەزارەتەکانی کارەبا، تەندروستی و سەرچاوە ئاوییەکان بۆ فراکسیۆنی سائیروون، وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندن و گواستنەوە بۆ فراکسیۆنی فەتح. هەروەها وەزارەتی نەوت دراوە بە فراکسیۆنی حیکمە و وەزارەتی دەرەوە بۆ دەوڵەتی یاسا و وەزارەتی خوێندنی باڵا دراوە بە فراکسیۆنی النصر.
میدیاکانی عێراقی هەروەها دەڵێن، وەزارەتی کار دراوە بە فراکیسۆنی “الفضیله” و وەزارەتی کشتوکاڵیش دراوە بە فراکسیۆنی “العقد الجدید”.