نوچە-ئاسوشیتێدپرێس
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس وردەکاری ڕەشنووسی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوە سزاکانی سەر ئێران بڵاودەکاتەوە، کە بڕیارە لە ئەنجومەنی ئاساشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پەسەندی بگەیەنێت.
ڕەشنووسی ئەم گەڵاڵەیە پەیوەستە بە درێژکردنەوەی ئەو گەمارۆیانەی، کە پێشتر بە سەر ئێراندا سەپاوە و ڕێگە بەم وڵاتە نادات، کە چەک لە وڵاتانی دیکە بکرێت.
لە ڕەشنووسی گەڵاڵەکە، بۆ ماوەیەکی نادیار سزاکانی سەر ئێران درێژ کراوەتەوە.
ئەم گەمارۆیانە، کە پێشتر بە سەر ئێراندا سەپاوە، مانگی ئۆکتۆبەر کۆتایی پێدێت.