نوچە-ئیزۆستیا
ڕۆژنامەی ئیزۆستیا لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، هەر یەک لە وڵاتانی کۆریای باشور، ئۆسترالیا و نیوزلەندا سەرکەوتنەیان بە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە.
لە کاتێکدا، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە وڵاتان و ژیانی ئاسایی خەڵک هەڵچنیوە، لەم سێ وڵاتە ژیانی ڕۆژانە ئاسایی بۆتەوە.
بە گوتەی شارەزایان، هەر یەک لەم سێ وڵاتە، لە چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان جیاواز بوونە و بەرەبەرە ژیانی ڕۆژانەیان تێدا ئاسایی بۆتەوە.