نوچە
بەهۆی بۆردومانی توركیا بۆ سەر چیای خواكوڕك، دوو هاوڵاتی خەڵكی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان شەهیدبوون.
بەهۆی بۆردومانەكان و هێرشەکانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی كوردستان، تا ئێستا چەندین هاوڵاتی مەدەنی كورد شەهید و برینداربوون و زیانێكی زۆریش بەر رەز و باخ و مەڕو ماڵاتی هاوڵاتیان لێكەوتووە.
بەگوێرەی هەواڵێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٨-٤-٢٠٢٠) دوو هاوڵاتی خەڵكی شاری شنۆ، كە بۆ كۆكردنەوەی گیای بەهاری چووبوونە چیای خواكوڕك، بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهید بوون.
لە هەوڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئەو دوو هاوڵاتییە بە ناوەكانی ”فاخیر تازەوار و رەشید پیروتی” تەمەنیان ٣٥ و ٣٦ ساڵە.