نوچە: شەفەق نیوز
سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە پێکهاتەی سیاسی و پرۆسەی سیاسی بەغدا دەکشێتەوە.
ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٨-ی ئەپریل) نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، داواکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی بۆ بەشداری پێکردنی کاندیداکانی ئەم هاوپەیمانێتیە ڕەتکردۆتەوە.
مالیکی جەخت دەکاتەوە، کە هیچ کاندیدێکیان بۆ ئەندامەتی لە کابینەی کازمی نابیت.
بە گوتەی مالیکی، هەوڵی ئەوان پێکهێنانی کابینەیەک بووە، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات و کەسانی لێهاتوو و تیمێکی تەکنۆکرات لە خۆبگرێت.
مالیکی ڕەتی دەکاتەوە، کە هیچ کاسێکیان بۆ وەزارەتەکان کاندید کردبێت.