سەرۆکی هەرێم: بڕینی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان نادەستوورییە

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری سكرتێرى گشتي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، ناكرێت موچه‌ و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌ پرسێكى سياسى و بڕینی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن به‌غداوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2020 لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، داواى له‌ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رۆڵى خۆى بگێڕێت.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى، هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له‌ مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق ده‌كات‌ و هيواى خواست بتوانێت له‌ واده‌ى دياريكراوى خۆيدا حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێت.

د. ئه‌دهه‌م ئيسماعيل، نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى (WHO) له‌ عێراق ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوو، چۆنێتيى مامه‌ڵه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ى له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رز نرخاند و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق سوپاس و ده‌ستخۆشییان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد، هاوکات نێچيرڤان بارزانييش سوپاسى رێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com