نوچە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی ھەولێر له راگهیاندراوێكدا، ئهنجامى 400 پشكنینى تایبهت به كۆرۆناى ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ (سێشهممه 28-4-2020)، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی ھەولێر ڕاگهیێندراوێكى له پهیجى فهرمی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه “لەلایەن د. ئهحمهد قادر پاڵانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی ھەولێر بۆ دانیشتوانی تەلار سیتی لە کەسنەزان و کەمپی قوشتەپە و سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی ھەولێر، دوابەدوای ئهوهى دوێنێ تیمە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و تیمی تەندروستی هەولێر، 400 سامپڵیان بۆ پشكنینى كۆرۆنا وهرگرت، ئەمەش پاش ئەوەی پێنج تووشبووى كۆرۆنا لە خێزانێکی دانیشتوانی تەلار ستی تۆمار كرا”.
باس لهوهش كراوه “كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكانمان بۆ هاتەوە و سەرجەمیان نێگەتیڤ و پاك دەرچوون، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی تەلار سیتی و کەمپی قوشتەپە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەین، لە جێبهجێكردنی ڕێنوێنییهكانى خۆپاراستن بەردەوام بن”.