نوچە: المعلومە
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لە بارەی گوشاری لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر کابینەکەی هۆشداری دەدات.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، هەروەها داوا لە لایەن و پێکهاتە سیاسییەکان دەکات، بابەت بەرژەوەندی گشتی بخەنە ئەولەویەتەوە و گوشارەکانیان بۆ سەر کابینەکەی کەم بکەنەوە.
لە تویتێکدا، کە کازمی بڵاوی کردۆتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو دۆخەی عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت، دۆخێکی پڕاوپڕە لە کێشە و قەیرانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و تەندروستی. هەر بۆیە بەرپرسیاریەتییەکی قورسی لە سەر شانە و دەبێ هەموو لایەک هاوکار بن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەم دۆخە.
کازمی هەروەها نووسیویەتی ”عێراق لەگەڵ ویرانی ئابوری مەترسیدار بەرەوڕوویە و دەبێ بە ڕێگای سیاسەتێکی حەکیمانە بەرەنگاری ببێتەوە.