نوچە: ڤۆرلد ئو مەتێر
ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕی.
بە گوێرەی نوێترین ئامار، کە لە سەر پێگەی وۆرلد ئو مەتێر بڵاو بۆتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
ئەم پێگەیە ڕاشیگەیاندووە، ٥٦ هەزار و ٤٩٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارە بەرەباینی ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٨-ی ئەپریل) بڵاو بۆتەوە.