نوچە
فراکسیۆنە شیعەکان رێککەوتن مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ببێتە سەرۆکوەزیران.
بەگوێرەی هەواڵێکی رووداو، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە شیعەکان، کە لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە رێککەوتن لە پەرلەمانەوە مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق تێپەڕێنن”.
لە کۆبوونەوەکەدا ناوی بەربژێری پۆستە وەزارییەکان بۆ حکومەتی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە”.
رۆژی 9ی نیسان د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، دوای ئەوەی هەریەکە لە محەممەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی پاشەکشێیان لە راسپاردنیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد، مستەفا کازمی راسپارد، کە لە 30 رۆژدا حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.