ئۆجەلان بۆ پارتی و یەکێتی و پەکەکە: هەوڵی یەکبوونی کورد بدەن

0

نوچە

محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سڵاوی بۆ نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی هەبوو و گوتوویەتی ”لە ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی پرۆتۆکۆلێکیان واژۆکردبوو بۆ ئەوەی خوێنی یەکدی نەڕێژین”.

رۆژی دووشەممە ٢٧-٤-٢٠٢٠ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە دوای ٢١ ساڵ بۆ یەکەمجار پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکەی ئەنجامدا.

محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە رووداو-ی راگەیاند “باسی ئەو بارودۆخەی گرانەی ئێستمان کرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هەیە، ئەو گوتی دۆخی تەندروستیم باشە و ئەو نەخۆشییە نەگەیشتووەتە ئیمرالی، واتە هیچ حاڵەتێک لەنێو ئیمرالیدا نییە”.

محەممەد ئۆجەلان چۆنیەتی پەیوەندی کردنەکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، کاتژمێر ١-ی نیوەڕۆ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان کرد. ئێمە چووینە رووها بۆ ئەوەی لە رێگەی تەلەفۆنێکی حکومەتەوە پەیوەندی لەگەڵ بکەین، ئەو لە زیندانی ئیمرالییەوە بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەکە قسەی لەگەڵ کردین.

محەمەد ئۆجەلان دەشڵێت، باسی ئەو بارودۆخە گرانەی ئێستمان کرد، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هەیە، ئەو گوتی دۆخی تەندروستیم باشە و ئەو نەخۆشییە نەگەیشتووەتە ئیمرالی، واتە هیچ حاڵەتێک لەنێو ئیمرالیدا نییە.

محەمەد ئۆجەلان گوتیشی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامی هەبوو، سڵاوی بۆ نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی هەبوو. یەکێک لە باسەکان پرسی قەندیل بوو. ئێمە گوتمان گرژییەک لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە دروستبووە، ئەو گوتی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن ئەو شتانە دروست بکەن، گوتیشی کورد پێویستیان بە یەکبوون هەیە، کوردانی هەر چوار پارچەکە پێویستیان بە یەکبوون هەیە.

براکەی ئۆجەلان سەبارەت بە گفتوگۆیان لەبارەی باشوورەوە دەڵێت، ئەوەشی بە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گوت، کە ئەوان لە ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی پرۆتۆکۆلێکیان واژۆکردبوو بۆ ئەوەی خوێنی یەکدی نەڕێژین، هاوکات پەیامی بۆ هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و قەندیلیش ئەوەبوو، کە هەوڵی یەکبوونی کورد بدەن و دانوستاندن ئەنجام بدەن و پێویستە خوێن لەنێوانیاندا نەڕژێت.

محەممەد ئۆجەلان لەبارەی تەندروستی ئۆجەلانەوە دەڵێت، ئەو گوتی تاوەکو ئێستا هیچ کێشیەکی تەندروستیان بۆ دروست نەبوو، هاوکات چەند هاوڕێیەکیشی لە زیندان لەگەڵە و یەکدی دەبینن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com