نوچە-سومریە نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧-ی ئەپریل ڕایگەیاند، بە ئەگەری زۆر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنی.
بە گوتەی سەرچاوەکە، کازمی لە دانوستان و مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنەکان، دوو فاقە هەڵسوکەوت دەکات و ئەمەش گرفتێکی گەورەەی لە بەردەم سەرخستنی پڕۆژە سیاسییەکانی.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ موختار موسەوی، ئەندامی فراکسیۆنی فەتح، لە پەرلەمانی عێراق، باسی لە خولی نوێی دانوستانەکانی کازمی لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکانی عێراقی کردووە.