نوچە-تاس
ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بەلجیکا تا دێ بەرز دەبێتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١١٣ تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی بەلجیکا دەڵێت، بە هەژمارکردنی ئەم ئامارە، تاکوو ئێستا ٧ هەزار و ٢٠٧ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتۆتە ٤٦ هەزار و ٦٨٧ کەس.
دەگوترێ دۆخی تەندروستی ٩٠٣ کەس لە توشبووان ناجێگیرە.