مەسروور بارزانی: بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم نایاسایی‌ و فشارێكی سیاسییه‌

0

نوچە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه،‌ بڕیارێكی نایاساییه‌ و فشارێكی سیاسییه‌ له‌ دژی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، جینین پلاسخارت كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و نیازپاكی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشاندا و چه‌ندین پێشنیاریشیان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ره‌نجام له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو، حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی گه‌یشتنه‌ له‌یه‌كگه‌یشتنێكی باش له‌ باره‌ی نه‌وت و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم به‌ جۆرێك كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و حكومه‌تی فیدراڵیش بڕی (900) نۆسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌ك موچه‌ و شایسته‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دواتر كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌بوو.

سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ نابێت حكومه‌تی فیدراڵی بابه‌تی موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كارتێكی سیاسی و سزادان له‌ دژی هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌كاربهێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ دژی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت هاوكاری و پشتگیری هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ربڕی له‌ سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com