نوچە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێنج حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونیشیكردۆته‌وه، توشبووه نوێكان، كه سیانیان منداڵن به‌ركه‌وته توشبوانی پێشوون.
ده‌ره‌نجامی نوێ …
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، پێنج توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، چوار له توشبووان له هه‌مان خانه‌واده‌ی توشبووه‌كه‌ی دوێنێیه كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و سێ منداڵی ته‌مه‌نه‌كانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی ته‌لار ستی-ن له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان، تووشبووه‌كه‌ی پێنجه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقه‌كانی زانیاری-یه و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووێكی دوێنێی شاری هه‌ولێره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٢٧ نیسان ٢٠٢٠