گوتەبێژی حکومەتی هەرێم: داواکارییەکانمان یاسایین

0

نوچە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دا لە بەکارهێنانی قووتی خەڵکی کوردستان وەک کارتی فشار و جەختی لەو ڕێگەچارەیە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان بە گونجاوی دەکات.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٧-٤-٢٠٢٠) جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، لێکتێگەیشتنێکی باش هەبووە و باس لەوە کرا، کە هەماهەنگی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق هەبێت تا بە یەک هەڵوێست و یەک پەیام کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین. باسی ئەوە کراوە کە ناکرێ مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و خەڵکی کوردستان بخرێتە ژێر فشاری سیاسی، دەکرێ ئەو بابەتە جیا بکاتەوە و حکوومەتی هەرێم و فیدرال باسی بابەتەکانی دیکە بکەن. ناکرێ قووتی خەڵک بکرێتە کارتی فشار و موزایەدەی لەسەر بکرێ“.

جووتیار عادل روونیشی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وابەستەی پابەندییە نەوتی و داراییەکانیەتی بەرامبەر فیدرال و ئەوانیش دەبێ پابەندی ئەرکە داراییەکانی بێت، کە لە چوارچێوەی یاسای بودجە و ئەو لێکتێگەیشتنەی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ کراوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵکی دڵنیا کردەوە، کە ئەو داواکارییانەمان یاسایین و بەپێی قانونی بودجەی عێراقی ٢٠١٩ و سوورین لەسەر ئەو بابەتە و دیسان داوا دەکەین ئەم بابەتە نەکرێتە سیاسی. پێشنیاز دەکەین و جەخت لەو بیرۆکەیە دەکەینەوە، کە بە زووترین کات و وەکوو چارەسەرێکی بنەڕەتی، دەرکردنی یاسای نەوت و غازی عێراقییە، کە لە ٢٠٠٧ رەشنووسەکەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی عێراق پەسەند کراوە. لە نێو ئەو یاسایەدا هەموو ماف و ئەرک و دەسەڵاتەکان لە ئاستی نەوت و دارایی جێ بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com