نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری نیوزلەندا سەرکەوتنی ئەم وڵاتەی بە سەر کۆرۆنا ڕاگەیاند.
جاسیندا ئاردرێن، سەرۆککۆماری نیوزلەند ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی توانیویەتی رێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بگرێت، هەر بۆیە دەبێ قەدەغەی هاتووچۆ لەم وڵاتە هەڵبگیرێت.
بە گوتەی سەرۆککۆماری نیوزلەندا، بەم حاڵەشەوە دەبێ هاوڵاتیان رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن.
ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، ١٤٦٩ کەسە و تاکوو ئێستا ١٩ کەسی گیانیان لەدەستداوە.