لە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانی مانگرتن راگەیێندرا

0

نوچە

لە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەكانی شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بایكۆتی دەوام كرا‌وە و پزیشک و کارمەندەکانی تەندروستی دەڵین تاوەکو موچەکەیان پێنەدرێت دەوام ناکەن.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە میدیاکانی رایگەیاندووە، کە “لە زۆربەی نەخۆشخانە‌ و ناوەندە تەندروستییەكانی شاری سلێمانیدا پزیشك ‌و كارمەندانی تەندروستی دەستیان بە مانگرتن كردووە ‌و هۆكاری مانگرتنەكەیان ئەوەیە داوای موچەكانیان دەكەن، چونكە نزیكەی ٥٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە”.

هێرش سەید سەلیم ئاماژە بەوە دەدات، کە پێشتر حكومەتیان لەو مەترسییە ئاگادار كردووەتەوە ‌و دەشڵێت “پێش مانگرتنیان پزیشكان هۆشداریان دایە ئێمە، ئەگەر موچەیان پێنەدرێت، بایكۆتی دەوام دەكەن، ئێمەش حكومەتمان ئاگادار كردەوە، ئێستاش چاوەڕیی وەڵامی حكومەتین”.

هەروەها لە راگەیێندراوێکدا دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی شاری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان رایدەگەیێنن، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوام لەسەرجەم نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی دەڤەری گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە، کۆیە، پێنجوێن، دووکان، چەمچەماڵ، سەید سادق، هەڵەبجەی تازە، دەربەندیخان، سەرجەم نەخۆشخانەکانی دەرەوەی سەر بە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم شوێنە ساردەکان و قاوشەکانی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە کاتژمێر ٨-ی بەیانی ٢٧-٤-٢٠٢٠ـەوە.

دەستەکە هەروەها هۆشداریی دەدەن لە ئەگەری پشتگوێخستنی داوکارییەکانیان بڕیاری راگرتنی دەوام لە سەرانسەری نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی ناوشاری سلێمانی دەدەن لە رۆژانی داهاتوودا.

بەهۆی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواكەوتووە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com