ئەمریکا ژمارەیەک لە هێزەکانی دەکشێنیتەوە

0

نوچە-سترایپز

پێگەی ستارز ئەند سترایپز، لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا و بە پشت بەستن بە هەندێ سەرچاوەی تایبەت بە خۆی ئاشکرای دەکات، کە ئەمریکا ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی پێگەی سترایپز، ئەمریکا لە پلانیدایە ٢٥٠٠ سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێنیتەوە.

ئەمریکا لە کۆتاییەکانی دیسەمبەری ٢٠١٩  ئەم هێزانەی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو، بەشێکیان لە کوێت و بەشێکی دیکەی لە عێراق جێگیر کردووە.

پێنتاگۆن بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تاکوو ئێستا هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com