نوچە-سپۆتنیک
وەزارەتی بەرگری روسیا ژمارەی سەربازە توشبووەکانی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
بۆ یەکەمین جار، وەزارەتی بەرگری روسیا، ئاماری سەربازانی توشبووی ئەم وڵاتە بە پەتای کۆرۆنا ئاشكرا دەکات.
لە بەیانی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕوسیادا هاتووە، دوای پشکنیینی پزیشکی، زیاتر لە ٨٧٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو سوپای ئەم وڵاتە تۆمار کراوە.
تا ڕۆژی ڕابردوو، ٢٦-ی ئەپریل لە سەرتاسەری روسیا ٨٠ هەزار و ٩٤٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا تۆمار کراوە و ٧٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.